ئاڵا تاڵەبانی، بووە سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی و لەجێی جوان ئیحسان، دەستبەکاربوو.
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: “وێڕای سوپاسکردنی هەڤاڵ دکتۆر جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لە ماوەی رابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵەبانی وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشانکرا”.