بەڕێوبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای شارەكانی هەرێمی کوردستان بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوكردووەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/1/13، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە شەودا دەبێتە هەوری تەواو.
بە گوێرەی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنجشەممە 2021/1/14، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین لە بەیانییەوە لە ناوچە شاخاوییەکاندا، لە نیوەڕۆدا لە زۆربەی ناوچەکان بارانبارین دەستپێدەکات. هەروەها لە شەودا، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.