ئەنجومەنی وەزیران پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممه (13) كانوونی دووەمی 2021، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ تاووتوێكردنی مژارەكانی خوارەوە کۆدەبێتەوە:
• دەرەنجامی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئابووری سەبارەت بە پێشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021.
• پرسی رێكخستنەوەی ئەو خزمەگوزارییانەی كه لە دەروازە سنوورییەكانی لە لایەن كەرتی تایبەتەوە پێشكەش دەكرێن.
• راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەبارەت بە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
2021/1/13