دوای ئەوەی یادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیسی تێدا کرایەوە، هۆڵی ڕۆشنبیری کوردی لە کەرکووک داخرا.
بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، دوای ئەوەی لە هۆڵەکەدا ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل لەژێر پێی خەڵکدا داخرا، ئەمریکیەکان بەوە نیگەران بوون و لاهوور جەنگیان لەو رەفتارە ئاگادارکردووەتەوە و ئەویش هۆڵەکەی داخستووە.
هۆڵەکە پێش شەڕی داعش لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دروستکرا، بەڵام دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر هۆڵەکە لەلایەن یەکێتییەوە بەڕێوە براوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی باڵکێش، جگە لە ئەمریکییەکان بەشێک لە حیزبەکان و نەتەوە سوننە مەزهەبەکانی کەرکوکیش ناڕەزایەتیان لە بەرامبەر بێڕێزیکردن بە ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیل دەربڕیوە و پەیامیان بە یەکێتی داوە.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر