ماددەی هۆشبەری پێبووە و رووداوێکی هاتوچۆشی دروستکرد

بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار كرانەوە كە لە شەقامی 120 مەتری نزیك گوندی ئیتاڵی، رووداوێكی هاتوچۆ رووی داوە و یەكێك لە شوفێرەكان هەڵاتووە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و پاش پشكنینی ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری هۆندا ئەكسێنت، دەركەوت كەوا شوفێرەكە ماددەی هۆشبەری پێ بووە، بۆیە دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەب بە ناوی (ع.ع.س) تەمەن 35 ساڵ دەستگیر بكەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتباری ناوبراو، كە لە ناو ئۆتۆمبێلەكەیدا دەست گیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ، جامایكا، تریاك، حەشیش، چوار جۆر حەبی هۆشبەر، دوو بتڵ خواردنەوەی كحولی، دەمانچەیەكی كڵۆكی توركی، دوو مەخزەن و یەك فیشەك، كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەكان، راگیرا.

ھەواڵی زیاتر