ئۆتۆمبێل دزەکانی هەولێر دەستگیرکران

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، دوای ئاگاداركردنەوەیان لە حاڵەتێكی دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری (ئۆمێگا) ژمارە (فحص نینوی) لە گەڕەكی ئازادی، دەمودەست دەستیان بە لێكۆڵینەوەیەكی چڕ كرد و توانییان چوار تۆمەتبار بە ناوەكانی (ع.ع.ع) و (س.س.س) و (خ.ص.ش) و (س.م.ح)، بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم تاوانە دەستگیر بكەن.
تۆمەتبارانی ئاماژەپێكراو، كە لە كاتی دەستگیركردنیاندا دەست گیرا بەسەر چوار دەمانچە و بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵ و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی (446) و (14)ی هۆشبەرەكان، راِگیران و ئۆتۆمبێلەكەش دەستی بەسەردا گیرا.

ھەواڵی زیاتر