سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە بۆ دانیشتن لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو.
لە بانگهێشتنامەکەدا هاتووە” بە پشتبەستن بە حوکمی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی 8ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەکانی پەرلەمان بکەین بۆ دانیشتنی ژمارە یەکی نائاسایی ساڵی سێیەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق، لە کاژێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێککەوتی 6.1.2021 بۆ ئەو مەبەستەی لە بەرنامەی کار دیاریکراوە”.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر