16کەس بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر گەشیاری عەرەب دەستگیرکران

ڕاگەیەنراوێک لە پۆلیسی هەولێرەوە
لە شەوی ساڵی نوێ ئاژاوەیەك لە پێش (فامیلی مۆڵ) لە شاری هەولێر دروست بوو و چەند كەسێك هێرشیان كردبووە سەر گەشتیاران و سەردانیكارانی ئەو شوێنە و زیانیان بە چەند پاس و ئۆتۆمبێلێك گەیاندبوو، بۆیە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس رێكاری یاساییان لە بەرامبەردا گیرایە بەر و (16) تۆمەتبار بەو هۆیەوە دەستگیر كران و پەڕاویان بۆ رێكخرا و بەپێی ماددەكانی (477) و (413) لە یاسای سزادان، دەستگیر كراون.
هەر كەسێك زیانی بەركەوتووە، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بكات تاوەكو رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.
لێرەوەش دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر، كە هەر كەسێك تاوان ئەنجام بدات، لە یاسا دەربازی نابێت و بە شەونخونیی هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر وھێزە ئەمنییەكانی تری شاری هەولێر، رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.

ھەواڵی زیاتر