ھەولێر.. لەسەر ھێرشکردنە سەر گەشتیاری عەرەب 11 گەنج دەستگیرکران

ڕاگەیەندراوێک لە پارێزگای ھەولێرەوە

بە داخەوە دوێنێ شەو چەند گەنجێک دوور لە هەموو دابونەریتێکی میواندۆستانەی کۆمەڵگەی کوردستان ، لە شاری هەولێر هێرشیان کردە سەر چەند ئوتومبێلێکی گەشتییارانی شارەکانی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق کە بۆ بەسەربردنی پشووی سەری ساڵ هاتبوونە هەولێر . هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش، دەمودەست ڕێوشوێنی پێویستیان گرتەبەر و یازدە کەسیان لەو هێرشبەرانە دەستگیرکرد کە ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
لێرەدا دووپاتی دەکەینەوە کە ڕێگە نادەین، هیچ کەس و لایەنێک، ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان تێک بدات و میواندۆستيی کۆمەڵگەکەمان بشێوێنێ، هەر کەسێک سەرپێچییەکی لەم شێوەیە بکات، لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

پارێزگای ھەولێر
2021/1/1

ھەواڵی زیاتر