شه‌ش كه‌س به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن له‌شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵدا ده‌ستگیركران

له‌میانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێی‌ 2021داو به‌تۆمه‌تی‌ ته‌قه‌كردن‌و هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێ مۆڵه‌ت‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ شه‌ش‌ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردو ده‌ستیشیانگرت به‌سه‌ر چه‌ك‌و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا.

شه‌وی‌ ڕابردو له‌كاتی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ ئاهه‌نگه‌كانی‌ شه‌وی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێدا له‌شه‌قامی‌ سالمی‌ شاری‌ سلێمانی‌ – سه‌ھۆڵه‌كه‌، سێ تۆمه‌تبار كه‌ ئۆتۆمبێلێكیان پێبوەو‌ ته‌قه‌یان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ڕزگارییه‌وه‌ ده‌ستگیركران‌و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر دو چه‌ك له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

هه‌ر شه‌وی‌ ڕابردوو له‌سنوری‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را سێ تۆمه‌تباری‌ دیكه‌ ده‌ستگیركران كه‌ به‌هه‌مانشێوه‌ ته‌قه‌یان كردبو، له‌كاتی‌ ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چوار چه‌ك‌ (سێ ده‌مانچه‌و‌ كلاشینكۆفێك)و ئۆتۆمبێلی‌ تۆمه‌تباره‌كاندا.

له‌ئێستادا هه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌راه‌یتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

ھەواڵی زیاتر