هەولێر لە زبڵ و پاشماوەکانی ئاهەنگی سەری ساڵ پاککرایەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو بەرەبەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،سەرپەرشتی کاری خاوێنکردنەوەی بازاری گشتی و شەقامەکانی دەوری قەڵای هەولێرو شەقامی ئیسکانیان کرد.

بەهۆی جوانی سیما و ژینگەی پاکی شاری هەولێر لە سەرجەم بۆنە تایبەتەکاندا گەشتیارێکی زۆر ڕووی تێدەکەن وێڕای جۆش و خرۆشی دانیشتوانەکەی، هەمیشە تیمەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر چالاکانە گرینگیانداوە بە پاکڕاگرتنی ژینگەی شاری هەولێر بەو ئامانجەی بەردەوام هەولێر وەک پاکترین شاری عێراق بمێنێتەوە، هەر بۆیە لە کۆتا شەوی ساڵی 2020 پاش سەردانیکردنی گەشتیارێکی زۆر بۆ سەنتەری شاری هەولێر، لە کاتژمێر 12ی شەو تاوەکو بەرەبەیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، سەرپەرشتی کاری خاوێنکردنەوەی بازاری گشتی و شەقامەکانی دەوری قەڵای هەولێرو شەقامی ئیسکانیان کرد،تا هاوشاریانمان و گەشتیاران، لە ساڵێکی نوێ و ڕۆژێکی نوێ لەژینگەیەکی خاوێن و تەندروستدا سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

ھەواڵی زیاتر