ئینیستتوتی پەی کە بەشێک لە ئەرکەکانی چاودێری کارەکانی پەرلەمان دەکات، راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوەو ئاشکرای دەکات کە لەماوەی ئەمساڵەدا لە ٨ پەرلەمانتار دراوەو پەرلەمانتارێکیش پارێزبەندی لێسەندراوەتەوە.
لە راپۆرتەکەی ئەو رێکخراوەدا کە دانەیەکی بۆ ماڵپەڕی ” سپی ” نێردراوە، تیایدا هەڵسەنگاندن بۆ ژمارەی دانیشتن و کاتژمێرەکانی و ژمارەی یاسا دەرکراوەکان و بڕیارەکان کراوە.
ئەم هەڵسەنگاندنە کە زۆر بابەتی وردەکاری تێدایە، ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە ئەندام پەرلەمانەکان چەندجار لەو ساڵەدا قسەیان کردووە، لەو چوارچێوەیەدا بەدرێژایی ئەمساڵ ٢٠٢٠ دوو پەرلەمانتار هیچ قسەیەکیان نەکردووە، چوار پەرلەمانتاریش یەکجار قسەیان لە دانیشتنەکاندا کردووە.
دەقی راپۆرتەکە..
پەرلەمانی كوردستان بە ژمارە
پوختەی كارو چالاكییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 2020 ی قەیران و كۆرۆنادا
ساڵی 2020 لە جیهان بەگشتی و لەكوردستان بەتایبەت، ساڵی قەیران و نەهامەتی و گرژی و ئاڵۆزی بوو، قەیرانەكانی ئابووری، سیاسی، تەندروستی، پەروەردەیی و كۆمەلایەتی تەشەنەی سەندبوو، بار و گوزەرانی هاولاتیان سەخت بوو و ئەگەر وابڕوات بەرەو خراپتریش دەچێت، كەشی سیاسی گرژبوو، جا چ لەنێوان هیز و لایەنە كوردستانیەكان بێت یا لەنێوان هەولێر و بەغدا، یا لەگەل ولاتانی دەوروبەر، ڤایرۆسی كۆڤید-19 بڕستی لەبەر هاولاتیان بڕیبوو و پەكی هاتووچۆ و كارو كاسبی خستبوو، پرۆسەكانی پەروەردەو فێركردن و خوێندنی بالا پەكیان كەوتبوو و تا ئێستاش دەستیان پێ نەكردۆتەوە، بەهەدەردانی سامان و داهاتی ناوخۆ زۆر و زۆرتر بوو لەلایەن هێزە باڵا دەستەكان و كۆمپانیاو گروپەكانیانەوە. ئەمانەو چەندان قەیران و بابەتی تر كە بەرۆكی خەلكی كوردستانی گرتبوو، ئەوەی دەبوایە رۆڵی هەبێت و جێدەستی بەسەر روداوەكانەوە دیار بێت پەرلەمانی كوردستانە كە پێویست بوو وەك لەیاسادا هاتووە مەرجەعی باڵا بێت، نەك سەرقاڵی كاری لابەلا بێت.
ئێمە وەك (ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشە پێدان) كە ماوەی حەوت ساڵە بە هاوكاری و پشتیوانی رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED) ی ئەمەریكی (پرۆژەی چاودێری و هەلسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان)مان گرتۆتە ئەستۆ و تا ئێستا (16) راپۆرتمان لەسەر بلاوكردۆتەوە،بەمەبەستی دروستكردنی فشاری مەدەنی و راستەڕێ كردنی كاری پەرلەمانی و پێگەیشتنی پرۆسەی دیموكراسی و هێنانەكایەی كۆمەڵێكی مەدەنی لە هەرێمی كوردستاندا، بۆ ئەوەی رۆَڵی پەرلەمانی كوردستان وەك خۆی و روونتر بۆ هاولاتیان بخەینە روو، لەم كورتە راپۆرتەدا تەنها بە ژمارە باس لە پەرلەمان دەكەین لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا، كە ئاخۆ بە ئەركەكانی خۆی هەڵساوە وەك مەرجەعێكی باڵا، یاخود رۆڵی پەراوێز خراوەو سەرقاڵ كراوە بەكاری لابەلا!؟
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان
31/12/2020
پەرلەمانی كوردستان بە ژمارە
ز بابەت ژمارە تێبینی
1 ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كە ئەنجامدراوە 16 بەپێی پەیرەو پێویست بوو لەو ماوەیەدا كە دوو خولی گرێدانی (پایزە) و (بەهارە) لەخۆدەگرێت، (70) كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدات، ئەمە جگە لە كۆبوونەوەی نائاسایی كە لەكاتی پشووەكاندا دەكرێت.
2 ژمارەی دانیشتنەكانی پەرلەمان كە دواخراوە 4 بەهۆی ململانێی سیاسی و لاوازی دەستەی سەرۆكایەتیەوە كۆبوونەوەكان دواخراون.
3 كاتژمێری دانیشتن و كۆبوونەوەكانی پەرلەمان 59:00 پەرلەمان لەماوەی ساڵێكدا تەنها پەنجاو نۆ كاتژمێر كۆبۆتەوە، لەڕابردوودا كۆبوونەوە هەبووە نیو كاتژمێر و كۆبوونەوەش هەبووە دە كاتژمێری خایاندووە، ئەگەر وەك نەریتێك وەریبگرین و هەر كۆبوونەوەیەك تەنها (3) كاتژمێری بۆ دابنرێت، پێویست بوو بەلای كەمەوە لەماوەی ئەم ساڵەدا پەرلەمان (210) كاتژمێر كۆ ببێتەوە، ئەمە جگە لە كاتژمێری كۆبوونەوە نائاساییەكان ئەگەر بكرابووایە.
4 ئامادە نەبوونی ئەندامان لە كۆبوونەوەی پەرلەمان 168 لە كۆی ئەندامان لە كۆبوونەوەكاندا (168) جار ئامادەنوبوونی ئەندامان تۆمار كراوە، جا بەهۆی ئامادەنەبوونەكە بەهۆی (غیاب)ەوە بووبێت، یا مۆڵەت یا بایكۆت، بەلام ئەو ژمارەیەی بەردەستە تەنها ئامادە نەبوونی (12) كۆبوونەوەیە، ژمارەی ئامادە نەبوونی (4) كۆبوونەوەی تیانیە چونكە لەبەردەست نەبوو و سەرۆكایەتی راینەگەیاندووە.
سەبارەت بە ناوی ئەوانەی ئامادە نەوبوون لە كۆبوونەوەكان هەمووی لە پێگەی پرۆژەی چاودێری پەرلەمان (www.payied.org) لەبەشی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتاران هەیە.
5 ژمارەی پرۆژەی یاسا و بریار كە خوێندنەوەی بۆ كراوە. 9 سەرباری ئەو كێشەو گرفتانەی هەن،سەرباری بوونی كەلێنی یاسایی لەهەرێمی كوردستاندا، ژمارەیەكی كەم پرۆژە یاساو بڕیار خوێندنەوەیان بۆ كراوە. ژمارەیەك پرۆژە یاساش هەیە ئەندامان پێشكەشیان كردووە بەلام سەرۆكایەتی پەرلەمان نەیخستۆتە بەرنامەی كارەوەو خوێندنەوەی بۆ نەكردووە.
6 ژمارەی یاسا كە پەسەند كراوە 5 لە ماوەی ساڵێكدا تەنها ئەو پێنج یاسایە پەسەند كراون:
1-یاسای ژمارە (1)ی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرو كارتێكەرە عەقلیەكان لەهەرێمی كوردستان عێراق.
2-یاسای ژمارە (2)ی چاكسازی لەموچەو دەرماڵەو بەخشین وئیمتیازاتەكان وخانەنشینی لەهەرێمی كوردستان ــ عێراق.
3-یاسای ژمارە (3)ی رێگریكردن لەبەقاچاخ بردنی نەوت و گاز ولێدەرهێنراوەكانیان لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
4-یاسای ژمارە (4)ی یاسای ماف وئەركەكانی نەخۆش لەهەرێمی كوردستان-عێراق.
5-یاسای ژمارە (5)ی یاسای لەئەستۆكردن لەهەرێمی كوردستان.
7 ژمارەی بڕیار كە پەسەند كراوە 2 لەماوەی ساڵێكدا تەنها ئەم دوو بڕیارە پەسەند كراوە كەتایبەت بە بابەتی كارگێڕی پەرلەمان نەبن:
1-بریاری ژمارە (1)ی سالی 2020: بریاری بۆنە فەرمیـیەكانی پێكهاتەی توركمان لەهەرێمی كوردستان.
2-بریاری ژمارە (5)ی ساڵی 2020: سەبارەت بە چۆنیەتی پێشكەشكردنی پێشنیازە یاسا و بریار لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە
8 هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار 1 بەپێی بڕیاری ژمارە (4)ی ساڵی 2020، پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار (سۆران عمر سعید) هەلگیراو بەناچاری دەستی لەكار كێشایەوە.
9 لێسەندنەوەی متمانە لە وەزیر 0 هیچ وەزیرێك متمانەی لێنەسەنراوەتەوە.
10 داوای پرساندنی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران 2 لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانەوە (2) جار داوای پرساندنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كرا.
11 ئامادە بوونی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێپرسینەوە 0 سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی كاتێك بانگهێشتكران بۆ لێپرسینەوە ئامادە نەبوون بچنە بەردەم پەرلەمان.
12 ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كە لەلایەن ئەندامانەوە داواكراون لە هۆلی پەرلەمان ئامادەبن 14 بە هۆكاری جیاو لەكاتی جیاجیادا لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانەوە داوای ئامادەبوونی سەرۆكی حكومەت و جیگرەكەی و وەزیرەكان كراوە.
13 ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران كە لەلایەن ئەندامانەوە داواكرابوون بۆ هۆلی پەرلەمان بەڵام ئامادە نەبوون 9 نۆ لە ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران (سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیرەكان) بەدەم بانگهێشت و داواكاری ئەندامانەوە نەچوون و لەپەرلەمان ئامادە نەبوون.
14 بەشداری وەزیر لە دانیشتنەكانی لیژنە 16 لە كۆی (23) ئەندامی ئەنجومەنی وەزیران ، لەماوەی ساڵێكدا (16) جار وەزیر لە كۆبوونەوەی لیژنەكان وەك میوانداری ئامادەبوون، ئەمە لەكاتێكدا وەزیر هەیە چەند جارێك ئامادە بووەو وەزیریش هەیە تا ئێستا لە كۆبوونەوەی هیچ لیژنەیەك ئامادە نەبووە.
15 ئەندامی پەرلەمان پەلاماری دراوە 8 لە گرژی و خۆپیشاندانەكاندا هەشت پەرلەمانتار پەلامار دراون.
16 پەسەندكردنی بودجە 0 حەوت ساڵە بودجەی هەرێمی كوردستان لەپەرلەمان پەسەند نەكراوە.
17 ژمێرەی كۆتایی 0 نۆ ساڵە ژمێرەی كۆتایی نەچۆتە پەرلەمانی كوردستانەوە.
18 ژمارەی پرسیاری ئەندامان لە حكومەت بەردەست
نیە ژمارەی پرسیاری ئەندامان بەردەست نیە، چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمان شەفاف نیەو ئەو داتایانە ناخاتە بەردەست، بەلام بەپێی وتەی ئەندامان و خودی سەرۆكی پەرلەمانیش زۆرینەی پرسیارەكانی ئەندامان لەلایەن حكومەتەوە وەلام نادرێنەوە. بۆ نمونە سەرۆكی پەرلەمان لە كۆبوونەوەی رۆژی 1/3/2020ی پەرلەماندا وتی:”لەئێستادا زیاتر لە 115 پرسیاری پەرلەمانتاران كە ئاراستەی ئەندامانی كابینەی وزاریی حكومەتی هەرێم كراون وەڵامنەدراونەتەوە”.
19 ژمارەی كۆبوونەوەی لیژنەكان 165 لە ماوەی ساڵكدا بەهەر (19) لیژنەی پەرلەمان تەنها (165) كۆبوونەوەیان كردووە، لەكاتێكدا بەپێی پەیرەو بەلای كەمەوە پێویست بوو بە هەر نۆزدە لیژنەكە لەماوەی ئەم ساڵەدا (456) جار كۆبونەوە بكەن.
20 ژمارەی بەشدارینەكردنی ئەندامان لە كۆبوونەوەی لیژنەكان 313 رێژەی ئامادەنەبوونی ئەندامەكان بەبەراورد لەگەل كۆبوونەوەكان زۆرە، كە لە (165) كۆبوونەوەدا (313) ئامادەنەبوون تۆمار كراوە.
21 كۆی گشتی ئەندامان كە لە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان قسەیان كردوە بڕوانە
خشتەكەی تر بۆ وردەكاری ئەم بابەتە بڕوانە ئەو خشتەی تایبەتە بە ژمارەی قسە كردنی ئەندامان، ئەندام هەیە لەسالێكدا هیچ قسەیەكی نەكردووە.
22 راپۆرتی نوسراو لەسەر پرۆژە یاساو بریار 11 بە هەموو لیژنەكانەوە تەنها (11) راپۆرتیان لەسەر پرۆژە یاساو بڕیارەكان نوسیوە.
23 راپۆرت كە پێویست بوو لیژنەكان لەسەر پرۆژە یاساكان بینوسن بەلام نەیان نوسیوە 22 پێویست بوو بە كۆی لیژنەكان لەو ماوەیەدا (33) راپۆرت بنوسن و پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی بكەن، بەلام تەنها (11) راپۆرتیان نوسیوەو (22) راپۆرتیان پشتگوێ خستووە.
24 راگەیەنراوی پیرۆزبایی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە بابەتی جیاجیا دەریكردووە 93 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆیو لە راگەیاندنەكاندا (93) جار پیرۆزبایی لە جەژنەكانی سەری سال و رەمەزان و قوربان و جەما و رۆژی ئالا و جەژنەكانی تر و پیرۆزبایی دامەزراندنی حزب و رێكخراوەكان و بابەتی تری لەم جۆرەی كردووە.
25 راگەیەنراوی پرسەنامەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە كۆچی دوایی كەسانی جیاجیا 76 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی و لە راگەیاندنەكاندا (76) جار پرسەو سەرەخۆشی لە هەندێك لەو كەسایەتیانەی كۆچی دواییان كردووە.
26 راگەیەنراوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە كێشەی (PKK) و هێرشی توركیا 4 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی و لە راگەیاندنەكاندا (3) راگەیەنراوی تایبەتی بە (PKK) دەركردووە كە هەریەك لەو راگەیاندنانە تەعبیر لە رایی یەكێك لەئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی دەكات، رەنگدانەوەو تێڕوانینی حزبەكانیانی تیادا دانراوە. یەك راگەیەنراویش سەبارەت بە هێرش و پەلامار و بۆردومانی توركیایە بۆ هەرێمی كوردستان.
27 راگەیەنراوی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای پدك لە بەغدا 1 دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك راگەیەنراو لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی و لە راگەیاندنەكاندا (1) راگەیەنراوی تایبەتی سەبارەت بە سوتاندنی بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا دەركردووە.
28 ئەو بەلێنانەی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان بە خەڵكی كوردستانیاندا جێبەجێی بكەن 141 بەپێی كۆبوونەوەكانی دەستپێكی هەردوو خولی بەهارەو پایزە لە رۆژانی(1/3/2020) و (2/9/2020)، سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لە كۆبوونەوە بەلێنی جێبەجێكردنی بەڵێن گەلێكیان دا كە ۆی لە (141) خاڵ دەبینیەوە، بەلام كەمترینیان لێ جێبەجێ كراوە، كە گرنگترینیان بریتی بوون لە:
-كاراكردنەوەی لیژنەی دەستوور.
-هێنانی بودجەی (2020) بۆ پەرلەمان.
-گەڕانەوەی پاشەكەوتی مووچە بە یاسا.
-فرەكردنی سەرچاوەكانی داهات.
-دڵنیایی كۆمەڵایەتی و تەندروستی.
-چارەنوسی فەرمانبەرانی گرێبەست.
-دامەزراندنی یەكەمی زانكۆكان.
-یاسای خانەنشینی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ.
-وەبەرهێنان.
-دەروازە سنورییەكان.
-پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی.
-ئەنجومەنی دەرمان و خۆراك.
-رێكخستن و فرۆشتنی هاوردەكردنی لێدەرهێندراوەكانی نەوت.
خشتەی ژمارەی بەشداری ئەندامان لەقسە كردنیان لەنێو هۆڵی پەرلەمان لەماوەی ساڵی 2020 دا
ز ژمارەی
ئەندامی پەرلەمان ژمارەی قسەكردنی ئەندامان
لە كۆبوونەوەی پەرلەمان لە ساڵێكدا
1 ئەو پەرلەمانتارانەی هیچ قسەیەكیان نەكردووە (2) پەرلەمانتار
2 ئەو پەرلەمانتارانەی (1) جار قسەیان كردووە (4) پەرلەمانتار
3 ئەو پەرلەمانتارانەی (2) جار قسەیان كردووە (10) پەرلەمانتار
4 ئەو پەرلەمانتارانەی (3) جار قسەیان كردووە (8) پەرلەمانتار
5 ئەو پەرلەمانتارانەی (4) جار قسەیان كردووە (11) پەرلەمانتار
6 ئەو پەرلەمانتارانەی (5) جار قسەیان كردووە (8) پەرلەمانتار
7 ئەو پەرلەمانتارانەی (6) جار قسەیان كردووە (11) پەرلەمانتار
8 ئەو پەرلەمانتارانەی (7) جار قسەیان كردووە (3) پەرلەمانتار
9 ئەو پەرلەمانتارانەی (8) جار قسەیان كردووە (6) پەرلەمانتار
10 ئەو پەرلەمانتارانەی (9) جار قسەیان كردووە (7) پەرلەمانتار
11 ئەو پەرلەمانتارانەی (10) جار قسەیان كردووە (6) پەرلەمانتار
12 ئەو پەرلەمانتارانەی (11) جار قسەیان كردووە (9) پەرلەمانتار
13 ئەو پەرلەمانتارانەی (12) جار قسەیان كردووە (5) پەرلەمانتار
14 ئەو پەرلەمانتارانەی (13) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
15 ئەو پەرلەمانتارانەی (14) جار قسەیان كردووە (2) پەرلەمانتار
16 ئەو پەرلەمانتارانەی (16) جار قسەیان كردووە (3) پەرلەمانتار
17 ئەو پەرلەمانتارانەی (17) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
18 ئەو پەرلەمانتارانەی (18) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
19 ئەو پەرلەمانتارانەی (19) جار قسەیان كردووە (2) پەرلەمانتار
20 ئەو پەرلەمانتارانەی (20) جار قسەیان كردووە (2) پەرلەمانتار
21 ئەو پەرلەمانتارانەی (21) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
22 ئەو پەرلەمانتارانەی (23) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
23 ئەو پەرلەمانتارانەی (24) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
24 ئەو پەرلەمانتارانەی (27) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
25 ئەو پەرلەمانتارانەی (30) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار
26 ئەو پەرلەمانتارانەی (36) جار قسەیان كردووە (1) پەرلەمانتار