سلێمانی.. بکوژی عەقیدەکەی پێشمەرگە دەستگیر کرا

پۆلیسی سلێمانی بكوژی ئەو عەقیدە خانەنشینەی پێشمەرگە دەستگیر دەكات، كە شەوی رابردوو لە ماڵەكەی خۆیدا بە دەستڕێژی گوللە كوژرا.

عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، ئەو كەسەی شەوی ڕابردوو عەقیدێكی خانەنشینی كوشت، لە لایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیركراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

شەوی رابردوو لە گەڕەكی قڕگە لەشاری سلێمانی، عەقیدێكی خانەنشینی پێشمەرگە، لە بەردەم ماڵەكەی خۆیدا بە گوللە بریندار کرا، دوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەكەی گیانی لەدەستدا.

ھەواڵی زیاتر