وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنی تەندروستی لەلایەن لیژنەی باڵای کۆرۆناوە بڕیار لەسەر کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان دەدات.
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی” ناکرێ سەرکێشی بە ژیانی مامۆستا و قوتابیانەوە بکەین، بۆ دەستپێکردنەوەی خوێند چاوەڕێی بڕیاری لیژنەی باڵای کۆرۆنا دەکەین”.
وەزیری پەروەردە وتیشی” بڕیاری دەستپێکردنەوە و یان بەردەوامبوون لە داخستنی قوتابخانەکان لای لیژنەکەیە، ئەم پەتایەش کێشەیەکی جیهانییە و بڕیاری داخستنی قوتابخانەکانیش بۆ پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و قوتابیانە”.