هەولێر.. هەر شوێنێک ئاهەنگی سەریساڵ بگێڕێت سزا دەدرێت

جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بۆ سەری ساڵ مۆڵەت بە هیچ ئاهەنگ و گردبوونەوەیەک نەدراوە و هیچ ئاهەنگێکی ڕەسمیش ناکرێت.
مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی ڕاگەیاند، بۆ سەریساڵ مۆڵەت بە هیچ شوێنێک نەدراوە ئاهەنگ سازبکات و پارێزگاش خۆی هیچ ئاهەنگێک ڕێکناخات، ئەمەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیانە.
مەسعود کاڕەش وتیشی”هەر شوێنێک، ئاهەنگ بگێڕێت و خەڵک کۆبکاتەوە بە داخستن و ماددە سزا دەدرێت”.

ھەواڵی زیاتر