لەبارەی مەترسیی ڤایرۆسە نوێیەکە ھۆشداریی بە حکومەت دەدرێت

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێکی خێری مەترسیدار ھۆشداری دەدات و داوا لە حکومەت دەکات رێکاری نوێ بگرێتەبەر.

دەقی پۆستەکەی دلاوەر ئاژگەیی

لەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە گۆرانکای (mutation) لە DNAی رویداوە و ناوی VUI2020/21 لێندراوە، بەلجیکا و ئالمانیا و هۆلەندا و فەرەنسا هەموو جۆرە هاتوچۆیەکی ئاسمانی و زەویان بۆ بەریتانیا قەدەغە کرد.
ئەو ڤایرۆسە نوێیەی کۆرۆنا خێرایی بڵاو بوونەوەی 70% لەوەی پێشووتر زیاترە و زۆر بە ئاسانی بڵاو دەبێتەوە.
گرنگە حکومەتی هەرێم هاتووچۆ و سەفەر لە بەریتانیا بۆ کوردستان زۆر بە وردی چاودێری بکا و
رێکاری گونجاو بگرێتە بەر.
دلاوەر خالد ئاژگەیی

ھەواڵی زیاتر