د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: “هەوڵێک بۆ لێپرسینەوە لە حکومەت و تەنانەت وەرگرتنەوەی متمانە لێی هەیە”.
ئەوەش بەهۆی ئەوەی نرخی دیناری لەبەرامبەر دۆلاردا شکاندووە و دۆخێکی دیکەی لە بازاڕدا هێناوەتە پێشەوە و خەڵكێک تووشی زەرەر دەبن.
ئەو پرۆژە بودجەیەی ساڵی 2021 بۆ فەرمانبەران شتی زۆر خراپی تێدایە. بۆیە پەرلەمانتاران لە حکومەت زۆر ناڕازین.”