بۆچی نرخی دۆلار وایلێهات؟

گەورەترین کورتھێنان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە لە بودجەی ٢٠٢١ ھەیە و ھۆکاری کورتھێنانەکەش کەمبوونەوەی نرخی نەوت و کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوتی ڕۆژانەی عێراق کە ئۆپیک بڕیاری لەسەردا.

پرسیار : ئایا بۆ بانکی ناوەندی پەنای بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار برد؟

وەڵام : چونکە عێراق نەوت بە دۆلار دەفرۆشیت و مووچە بە دینار دەدات .
بۆ نموونە؛ گەر وا حیسابی بکەین عێراق پێشتر لە نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٢٠،٠٠٠ بوو ڕۆژانە بایی یەک ملیون دۆلار نەوتی دەفرۆشت و بە عێراقی دەیکردە ملیاریک و دووسەد ملیون دیناری عێراقی، ئێستا ھەر ئەو یەک ملیون دینارە دەکاتە نزیکەی ملیارێک و ٥٠٠ ملیون دینار واتا لە ھەر یەک ملیون دۆلارێک ٣٠٠ ملیون دینار لە کورتھێنانی گشتیی بودجە کەمدەکاتەوە.

پرسیار: تا کەی وا دەبێت؟
دوو ڕێگا وا دەکات نرخی دۆلار بگاتەوە باری ئاسایی خۆی
یەکەم؛ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
دووھەم؛ گەڕانەوەی ئەو یەک ملیون بەرمیلە نەوتەی ڕۆژانە کە بە بڕیاری ئۆپیک کەمکراوەتەوە لەسەر عێراق.

پرسیار: پەرلەمان یان ئەنجوومەنی وەزیران دەتوانێت بڕیارەکەی بانکی ناوەندی ھەڵوەشینێتەوە؟
وەڵام : نەخێر
بەپێی یاسای بانکی ناوەندی ژمارە(٥٦) ساڵی ۲٠٠٤ و هەموارەکانی ھیچ دەسەڵاتیک ناتوانیت بڕیاری بانکی ناوەندی ھەڵوەشینێتەوە جگە لە خۆی.

پرسیار: ئەی ئومێد ھەیە بانکی ناوەندی بڕیارەکەی ھەڵوەشینێتەوە؟
وەڵام: مەگەر تەنھا فشاری شەقام کە ھەموو بۆچوونەکان دەڵین کە شەقام لەم بڕیارە بێدەنگ نابێیت

تێبینی/
ھەموو ئەو کۆمپانیایانەی کە بە دینار گرێبەستیان کردووە و ھەموو ئەو پرۆژانەی کە دیناریان بۆ تەرخانکراوە و زیانیان بەردەکەوێت و کارەکانیان گەر نەشوەستێ تەواو سست دەبێیت.

رۆژنامەنووس
ئومێد حەمە

ھەواڵی زیاتر