دادگای سەربازی لوبنان، بڕیاریدا ٢٢ ساڵ فەزڵ شاکر زیندانی بکات و هەموو مافەکانیشی لێ بسێنێتەوە.
دادگای سەربازی لوبنان بەبێ ئامادەبوونی فەزڵ شاکر، هونەرمەندی ناوداری لوبنانی بەڕێوەچوو. لە دۆسیەی یەکەمدا ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، ئەویش بە تۆمەتی هاوکاریکردنی تیرۆریستان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لۆجیستی.
بەڵام لە دۆسیەی دووەمدا، بەهۆی پێدانی 5 ملیۆن لیرە بە گرووپی ئەحمەد ئەسیر-ی چەکداری، ٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا .
فەزڵ شاکر، یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە ناودارەکانی لوبنان و نیشتمانی عەرەبی، دوێتی لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی ناوداردا کردووە، لەوانە ئەلیسا، یارا و شیرین.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر