لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی، خوێندن بۆ حوسێن عەلی فەراهەم دەکرێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، “بەندە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە کرد و پاشان بەڕێز بەرێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان”
وتیشی: ” لە هەموو ڕووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی”.
حوسێن عەلی، ئەو گەنجەبوو لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی کەلار بە گوللە بریندار کرا.