شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا گەیشتنە رێککەوتن و هەرێم رازیبووە رۆژانە 460 هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغدا بکات.
ئاوات خەیروللا، بەرپرسی بەشی کوردی سۆشیال میدیای سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، “هەرێمی کوردستان ڕازیبوو رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات”.
وتیشی “لە بەرانبەردا حکومەتی ناوەندی تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و بەغداش پابەندبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکە وەک مەرجی سەرەکی ناردنی شایستە داراییەکانی داناوە”.