بڕیاری ڕاگرتنی NRT بۆ هەفتەیەکی دیکە درێژکرایەوە

وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی پەخشی كەناڵەکانی NRT

بەگوێرەی نووسراوێك كە واژۆی شێروان عوڵا خورشید- بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی بە وەكالەت لەسەرە، وەزارەتی رۆشنبیری بڕیاریداوە بۆ ماوەی هەفتەیەكی تر لە رۆژی شەممە 2020/12/12، پەخشی ئاسایی كەناڵی NRT تا شەممە 2020/12/12 رابگیرێت.

هۆكارەكەی بڕیارەش بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە ، كەناڵی NRT پابەندی بڕیارەكەی پشووی تایبەت بە راگرتنی پەخشەكەی نەبووە كە بەفەرمانی كارگێری (1128) دەركراوەو بەپێچەوانەوە لەسەر هەمان فریكوێنسی بەهەمان (ناوو لۆگۆ)وە بەردەوام بووە لە پەخشكردن.

ھەواڵی زیاتر