پۆلێسێ ھەولێر رایگەیاند، بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر / بنکەی پۆلیسی دەشتی هەولێر، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (م.و.ب) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و كێشەی خێزانی دەستگیر كرد.
پۆلیسی ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەلا گیرا، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەكانی (7)ی خێزانی و (14)ی هۆشبەرەكان لە یاسای سزادان، راگیرا و درایە دادگا.
