عەتا سەراوی: خۆپیشاندەران بەشێکیان سەر بە ئیتلاعات و پەکەکە بوون

لەسەر خۆپیشاندانەکانی سەیدسادق، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی دێتە دەنگ و دەڵێت “ئەمانە خۆپیشاندەر نین، بەڵکوو دز و تاڵانچین”.

عەتا سەراوی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، “ئەوانە خۆپیشاندەر نەبوون، بەڵکوو و ئیتلاعات و سەر بە دۆستەکانمان (پەکەکە) بوون.

وتیشی: ئەوانەبوون کە سلێمانی خرایە لیستی ئیرهاب لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەوان، سلێمانی مەتاری داخرا لەبەر خاتری چاوی کاڵی ئەوان، هەوادار و دۆستەکانیان لێرە پەلاماری یەکێتی دەدەن، بەڵام لە هەولێر و دهۆک ناوێرن فزە بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی لە پیاوی پیر دەدات و قورئان دەسووتێنێت و ماڵی خەڵک وێران دەکات، سەلاجەی داوە بە کۆلیا و بتلە غاز دەبات، ئەوە دزە و تاڵانچییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی ئەم جۆرە کارەیان کردووە، هیچیان خۆپیشاندەر نین. ئەوەی خۆپیشاندەر بێت و داوای ماف بکات، بەم شێوە بەر بەرییە نییە.

جەختی لەوەشکردەوە، مووچەخۆر و خۆپیشاندەر رێز لێ گیرا و گوێ لێ گیراوە داوای حەق و مافی خۆی بکات، بەڵام ئەوانەی ئەم گێرەشێوێنییە دەکەن، تاڵانچین و دەیانەوێ سیمای سەیدسادق ناشیرین بکەن.

ھەواڵی زیاتر