مەمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی تەکیەی کاکەمەند لە چەمچەماڵ بە باڵکێشی ڕاگەیاند، خۆپێشاندەران ناوچەی پارتی و کۆمیتەی یەکێتییان سووتاندووە و بەشێکی باڵەخانەی ناحیەکەشیان سووتاندووە.
وتیشی” دوێنێ لە مینبەری مزگەوتەکانەوە بانگەوازمان کرد بۆ ئەوەی کە هەرکەسێک بە نیازی خۆپیشاندانە با داواکارییەکانیمان پێشکەش بکات، بەڵام کەس بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەچووە”.
تا ئێستا لە خۆپێشاندانەکەی تەکیەدا دوو کەس کوژراون و چەند کەسێکی تریش بریندارن.
ھەواڵی ڕابردوو
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر