خۆپێشاندان دەستیپێکردەوە و لە قەزای شارەزووریش ژمارەیەک خۆپێشاندەر بارەگای پەروەردەی قەزای شارەزووریان سووتاند و چوونەتە بەردەم دادگاش.
رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە باڵکێشی ڕاگەیاند، خۆپێشاندان لە قەزای شارەزوور دەستیپێکرد و ژمارەیەک خۆپێشاندەر بارەگای پەروەردەی قەزای شارەزووریان سووتاند و هەوڵی سووتاندنی بارەگای دادگاشیان دا، بەڵام تاوەکو ئێستا نەسووتێنراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان خۆپێشاندان لە کۆیە، دووکان، کفری، سەیدسادق، تەکیە و ئاغجەلەر و چەند شار و شارۆچکەیەکی تر دەستیپێکردووە.
ھەواڵی داھاتوو
ھەواڵی زیاتر