مەسرور بارزانی پەیوەندی بەو پیاوەوە دەکات کە خۆپیشاندەرانی سەیدسادق لێیاندا

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیوەندی بەو پیاوەوە کرد کە ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەیدسادق ھێرشیانکردە سەری.
بە پێی زانیارییەکانی باڵکێش، جگە لە مەسرور بارزانی، ھەریەکە لە ھێمن ھەورامی و نووری حەمە عەلی، ئەندامانی سەکردایەتی، ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پەیوەندییان بە محەممەد تۆفیقەوە کردووە.
ھەر بە گوێرەی زانیارییەکان، بەڵێنی ھەموو ھاوکارییەکی پێدراوە و لە ڕۆژانی داھاتوودا بانگھێشت دەکرێ بۆ ھەولێر.

محەمەد تۆفیق، پێشمەرگەی خانەنشینە، ئەمڕۆ خۆپیشاندەرانی سەیدسادق ھێرشیانکردە سەری و دەست و قاچ و پەراسویەکیان شکاند

ھەواڵی زیاتر