بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆوە لە سەنتەری شاری سلێمانی چوار کەس برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، کاژێر٨:٥٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 7/12/2020 لە سەر شەقامی ٦٠مەتری و نزیک گوندی ئەڵمانی، رووداویکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە چوار سەرنشین برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە بە هۆی تیژڕۆیی و لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی شۆفێرەوە بووە و زیانێکی زۆر بەر شۆستە و تابلۆی رێکلامەکان کەوتووە.

