راگەیەندراوێك لە لیژنەی باڵای ئەمنییەوە

لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی وەزارەتی ناوخۆ له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌ك هێمنی و ئارامی بپارێزن،چونكه‌ نه‌ریتی سوتاندنی باره‌گا حیزبییه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت مافه‌ڕه‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ر ناكات .

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌…
‎1-له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌ بێ مۆڵه‌ته‌كه‌ی  ئه‌مڕۆی شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون بشێوی و توندوو تیژی لێكه‌وته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ ناو خۆپیشانده‌ره‌كانه‌وه‌  ته‌قه‌ به‌ئاڕاسته‌ی هێزه‌كانی پۆلیسی چالاكییه‌مه‌ده‌نیه‌كان كراو له‌ئه‌نجامدا ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ی نه‌قیب به‌فیشه‌ك بریندار كراو له‌مه‌رگ گه‌ڕایه‌وه‌.

‎2- لێره‌وه‌ داوا له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین هێمنی و ئارامی بپارێزن ،چونكه‌ نه‌ریتی سوتاندنی باره‌گا حیزبییه‌كان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت مافه‌ڕه‌واكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ده‌سته‌به‌رناكات .


3-هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ ناده‌ن ئارامی و جوڵه‌ی كاسبی و ژیانی خه‌ڵك تێك بدرێت و پاراستنی دام وده‌زگاحكومیه‌كان و باره‌گا حزبیه‌كان له‌ئه‌ركه‌ فه‌رمیه‌كانی هێزه‌ئه‌منیه‌كانه‌ و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ده‌ست كراوه‌ كراون به‌شێوازێكی یاسایی به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن.

ھەواڵی زیاتر