بنەماڵەی نەجمەدین کەریم لیستەکەی ڕەتدەکەنەوە

رەوتێکی سیاسیی بەناوی “هاوڕێبازانی نەجمەدین کەریم” پارێزگاریی پێشووی کۆچکردووی کەرکووک خۆی رادەگەیەنێت، بەڵام بنەماڵەکەی ئەو رەوتە رەتدەکەنەوە.

دەقی روونكردنەوەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم
ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو وناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت.
وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو وناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن.
هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.
بنەماڵەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم

لینکی هەواڵی پێشوو لەبارەی رەوتەکە
https://balkesh.com/kurdistan/13118/

ھەواڵی زیاتر