حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک ڕەت دەکاتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ڕایگەیاند“ چەند ڕۆژێکە لە سۆشیال میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاودەکرێتەوە کە گوایا سەرمایەدارێک بڕی دوو سەد و نۆ ملیۆن دۆلاری بۆ دابینکردنی مووچە بە قەرز داوە بە حکومەتی هەرێم. ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە“ .
جێی باسە ماوەی چەند ڕۆژێکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیا باس لەوە دەکرێت کە سەلام کەریم خان برادۆستی 209 ملیۆن دۆلاری بە قەرز داوە بە حکومەتی هەرێم بۆ دابینکردنی مووچە لە کاتێکدا ئەم هەواڵە ڕاست نییە .

ھەواڵی زیاتر