لیستێک بەناوی نەجمەدین کەریمەوە بەشداریی لە ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکات

رەوتێکی نزیک لە سیاسەتوان و پارێزگاری کۆچکردووی کەرکوو نەجمەدین کەریم، بەشداریکردنی لە ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق ڕاگەیاند.

ڕەوتەکە لە خزم و کەسە نزیکەکانی ناوبراو پێکھاتوون و سبەی خۆیان ڕادەگەیەنن.

دەقی بانگھێشتنامەکەیان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن

بۆ: گشت دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسانی بەرێز
بابەت:بانگهێشت نامە

ئێمە وەکو ڕەوتێکی سیاسی کە لە هاوڕێبازانی خوالێخۆشبێت د. نەجمەدین کەریم پێکهاتووین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیمان دەبێت سەبارەت بە ڕەوتەکەمان و بەشداریمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەسەر ئاستی بازنەی کەرکوک، سوپاس بۆ ئامادەبوونتان.

شوێن و کاتی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی:

سبەی شەممە : 2020/12/5 کاتژمێر یازدەی پێش نیوەڕوو.

هەولێر: شوقەکانی کەسنەزان، تەنیشت ئامر فەوجەکان ــ بەرامبەر قوتابخانەی حەسەن نەجار

بۆ پەیوەندی کردن:
07701597628

ھەواڵی زیاتر