جه‌میس هییپی، ستایشی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و راشیده‌گه‌ینێت: “دڵخۆشین به به‌ره‌و پێشچوونه‌كانی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌پاڵپشتیی و هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بین”.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 1/12/2020 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیكرد له جه‌میس هییپی، وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ کاروباری هێزه چه‌کداره‌کان و شاندێكی باڵای سه‌ربازی و راوێژكاری ئه‌و ووڵاته له‌هه‌رێم و به‌غدا.
ئاماژە بەوەکراوە، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فەریق جەمال محمد، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، هه‌ردوولا مه‌ترسیه‌كانی ئێستای داعش و جموجۆڵه‌كانیان، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا، دوایین پێشهاتەکانى دۆخى سیاسى و ئەمنیى عێراق و ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوکاری و ههمهئاههنگیهكانی راوێژكارانی سه‌ربازی بەریتانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان و رێفۆرمی سه‌ربازی له‌ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رزنرخاند. راشیگه‌یاند: ” له‌ئێستادا جیا له‌شه‌ڕی تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان ، پێویستیمان به هاوكاری و هه‌مه‌ئاهه‌نگی ووڵاتی به‌ریتانیا هه‌یه له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی وفیكر و ئایدۆلۆژی تیرۆریستانی داعش ” .
وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری هێزه چه‌كداره‌كان له‌به‌ریتانیا، سه‌رسامی خۆی به‌ئازایه‌تی و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه لهرووبهڕوبهڕوبونهوهی تیرۆریستان ده‌ربڕی و وتیشی: “ووڵاته‌كه‌مان شانازیتان پێوه ده‌كات”، جه‌ختیشی كرده‌وه‌و له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌هاوکارى و پشتگیریى هەرێمى کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لەناوبردنى یەکجارەکیى تیرۆر و مەترسییەکانى داعش، وتیشی: له‌رێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماسییهكانمانهوه فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر حكومه‌تی عێراقی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه وه‌ك به‌شێك له‌سیستمی به‌رگری عیراق و كاركردن و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی بۆ گه‌یشتن به‌رێكه‌وتنی كۆتایی.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، پرسی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه كرا‌و وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌رچاوروونیدا له سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌و وتیشی: رێفۆڕمی سه‌ربازی پڕۆسه‌یه‌كی ژیارییه‌و ناوه‌ستێت، سه‌ڕه‌رای لهمپهرو ئاسته‌نگه‌كان، كاروانه‌كه‌مان به‌رده‌وامه‌و به‌رهه‌می باشیشی هه‌بووه‌و به ”رێككه‌وتنێكی سیاسی” یش له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێم، ده‌گه‌ینه ئه‌نجامێكی باش بۆ دروستكردنی هێزێكی نیشتمانی یه‌كگرتووی سه‌رده‌میانه.
كۆبونه‌وه به تێڕوانین له‌دۆخی ئێستای هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا، پرسی مووچه و بودجه، باشكردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه، خۆرێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان، رۆڵی به‌ریتانیا و راوێژكاریه سه‌ربازیی و لۆجیستیه‌كانی ئه‌و وڵاته، بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌كۆتا هات.