كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی12ی2020، له‌لایه‌ن ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر (شه‌ش كیلۆ و چوار سه‌د و بیست گرام) مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاك.
ده‌شڵێت، مادده هۆشبه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه له‌ناو دوو “ڕایه‌خ” و “ماكسی”یه‌كی ئافره‌تاندا شاردراوه‌ته‌وه و ویستراوه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی گواستنه‌وه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه بكرێت.