كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
موقەدەم ئەرکان حەمید، بەڕێوبەری پۆلیسی خانەقین، له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ڕایگه‌یاندووه، سێ كه‌س له ناحیه‌ی قۆره‌تووی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین ده‌ستگیركراون، “ئاسك”یان كوشتووه.
ده‌شڵێت، له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ڕاوچییهكاندا چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف و دوو مەخزن و 58 فیشەک و دوو جیھازی بێتەلیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
باسی له‌وه‌شكرد، ڕاوچییه‌كان به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه دەستگیرکراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ئیبراهیم زەریف، سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی گەرمیانیش ئاماژه به‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت، “بەهۆی ئه‌و دۆخه ئابورییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، پۆلیسی دارستان ناتوانن وەک پێشتر پارێزگاری لە ئاسک و ئاژەڵە کێوییەکانی تری گەرمیان بکەن، ئەمەش ده‌رفه‌تی بۆ ڕاوچییه‌كان ڕه‌خساندووه، كه به‌بێ ترس به‌شێك له ئاژەڵە کێوییەکانی ناوچەکە جینۆسایدیان بكه‌ن.”
بەپێی ئامارێكی ژینگەپارێزی گەرمیانیش، لەماوەی 7 ساڵدا ژماره‌ی ئاسكه‌كانی گه‌رمیان لە 12 هەزار ئاسکەوە کەمبوونەتەوە بۆ كه‌متر له 5 هەزار ئاسک.