كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شەوی ڕابردوو، 30ی تشرینی دووەم، گەنجێک له هه‌ولێر کە کوڕی بەرپرسێکی سەربازییە لەسەر کێشەی قەرز بە چەقۆ کوژرا.
حازم جه‌عفه‌ر، په‌یامنێری باڵكێش له هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، گەنجەکە ناوی نێچیرڤانە، پارەی لای کەسێکی تر بووە و ڕۆشتووە لێی وەربگرێتەوە، له‌وكاته‌دا دەمەقاڵێ له‌نێوانیاندا دروستبووه و قەرزارەکە بە چەقۆ نێچیرڤانی كووشتووه و دوو كه‌سی تریشی بریندار كردووه.
وتیشی، گەنجە کوژراوەکە کوڕی چیچۆ هه‌ركی، عەمیدی زێرەڤانییە، شه‌ڕه‌كه لای كافتریایه‌كی نزیك له شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر ڕوویداوه.