كاروان كهلاری/ باڵكێش
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان له نوسراوێكدا ڕایگهیاندووه، “ئەو گەشتیارانەی كه لە خوارووی عێراقەوە دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان لەڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە، پێویستیان به وەرگرتنی نموونە و پشکنینی کۆرۆنا نییه.”
دهشڵێت، “ئەو گەشتیارانەی كه هیچ نیشانەیەکیان نییە و بەرکەوتەی توشبووی کۆرۆنا نین، بەپێی کۆتا ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کەرەنتینەکردنیان لەسەر هەڵدەگیرێت”.
ئاماژهی بهوهشكردووه، “بهپێی ڕێنماییەکان و پرۆتۆکۆڵە تەندروستییە کارپێکراوەکانی هەرێمی كوردستان، هەرکەسێك ئەو هەنگاوە بنێت، پێویست بە وەرگرتنی بەڵیننامە ناکات.”
