گۆڕان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانتاره‌كانی وه‌ڵامی پارتی دایه‌وه‌

کاردۆ محەمەد، ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕایگه‌یاندووه‌‌، ئێمه‌ لە حکومەتداین بەپێی ئه‌و ڕێککەوتنه‌ی كه‌ پێشترکراوە و ده‌ڵێت، ئەوەی ئەمڕۆ لە پەرلەمانی کوردستان ڕوویداوه‌ لەسەر مافی خەڵک بووه‌ و پێویستە پەرلەمان داوای مافی خەڵک بکات.” 

ڕه‌تیشیكردووه‌ته‌وه‌ پێشتر پارتی ئاگاداری كردبنه‌وه‌ و ده‌شڵێت، “شتی وانییە و ئێمە بەپێی ڕێککەوتنێک لەناو حکومەتداین و پابەندیش بووین به‌ ڕێککەوتنەكه‌وە، بەڵام نابێ ئازادی و بۆچوونی حزبەکە لەدەست بدرێت.”

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، كه‌ ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند،‌ پێشتر بزووتنەوەی گۆڕان ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نابێت پێیەکیان لە حکومەت و پێیەکیان لە ئۆپۆزسیۆن بێت و قسەشیان لەگەڵ دەکەینەوە.”

ھەواڵی زیاتر