سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 2020/12/2، کە تایبەت بوو بە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان، پاشگەز بووە و بانگھێشتنامەی پەرلەمانتارانیشی لە سایتی فەرمی پەرلەمان سڕییەوە.
ئەمە لە کاتیێکدایە کە ئەمڕۆ دووشەممە2020/11/30، پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ژمارە (11)ی خولی پایزەی ساڵی دووەم، لەسەر (دیاردەی چوونی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات) گفتوگۆی دەکرد، بەڵام لەسەر پرسی مووچە گرژیی لەنێو ھۆڵی پەرلەمانی کوردستان دروستبوو و ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکەی جێھێشت.