سلێمانی..گه‌نجێك له‌ كافتریایه‌كدا خۆی كوشت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە گه‌ڕه‌كی مه‌ڵكه‌ندی شاری سلێمانی گەنجێك له‌كافتریایه‌كدا كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا و پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێت، “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووداوەكە خۆكوژی بێت”

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی له‌ لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان پێدەچێت ڕووداوەكە خۆكوژی بێت و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.”

وتیشی، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر تەرمی گەنجەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی پزیشكی دادی سلێمانین.

ھەواڵی زیاتر