جووتیار عادل: حکومەت بەبێ 320 ملیارەکە مووچە دابەش دەکا

“320 ملیار دینارەکەی بەغدا بگات یان نەگات، بەمزووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین”.
 
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “مووچە بەم زووانە دابەش دەکرێت.

وتیشی “حکومەتی هەرێم سوپاسی خۆڕاگریی مووچەخۆرانی دەکات و بەم زووانە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

وتەبێژەکەی حکومەتی ئەوەشی خستەڕوو “لە کۆبوونەوەی چوارشەممە ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، قسە لەسەر مووچەی فەرمانبەران کراوە و یەکێک لە ڕاسپاردەکانی سەرۆکی حکومەتیش ئەوەبوو: “بەگەیشتن یان نەگەیشتنی 320 ملیارەکەی بەغدا، بەمزووانە مووچە دابەش بکرێت.”

ھەواڵی زیاتر