پەرلەمانى کوردستان تاووتوێی بیرۆكه‌ی هه‌لی كار ده‌كات

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، ڕۆژی دووشه‌ممه‌، 30ی تشرینی دووه‌م، دانیشتنی ژماره‌ (11)ی ئاسایی خولی پایزه‌ ئه‌نجامده‌درێت، تیایدا سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م: (خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای په‌روه‌رده ‌و خوێندن) و (پێشنیازه‌یاسای هه‌موارى یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان) له ‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.

ته‌وه‌ری دووه‌م: (خوێندنه‌وه‌ و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو ڕاپۆرتی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندى كوردستانى) و (لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به‌ (دیارده‌ى كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات) ده‌بێت، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

ته‌وه‌ری سێیه‌م: خستنه‌ڕووى بیرۆكه‌ى په‌رله‌مانتار (شنۆ ئه‌شقى عبدالله) ده‌بێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ھەواڵی زیاتر