بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگه‌یاند، ڕۆژی یەكشەممە، 29ی تشرینی دووه‌م، ده‌ست به دابه‌شكردنی ئه‌و 100 هەزار دیناره ده‌كرێت، كه تایبه‌ته به هەژاران و كەمدەرامەتان.
ده‌شڵێت، ناوەكان بەپێی دەرفەت بڵاودەكرێنەوە و داواش ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌رچووه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه سەردانی بانكی هەڵەبجە بكەن بۆ وه‌رگرتنی بڕه پاره‌كه.
ڕوونیشیكرده‌وه، بەهیچ جۆرێك سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری نەكەن بۆ پرسیاركردن لەسەر ناوه‌كانیان، چونكه ئەو ناوانەی تریش هه‌ر بەمشێوەیە بڵاودەكرێنه‌وه.