ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 27ی تشرینی دووه‌م، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار – خانه‌قین ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی تریش برینداربوون.
موقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به باڵكێشی ڕاگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین، له‌نزیک گوندی “تۆپ عەسکەر”، به‌هۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری (توێتا لانکرۆزەر و دومانی بارهەڵگر)، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
وتیشی، “لێکۆڵینەوە لەباره‌ی چۆنیەتی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دوو بریندارەکەش گواستراونەتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

