سبه‌ی به‌فر و باران ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبنییه‌كانی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچه‌ هەور ده‌بێت و سبه‌ینێش هه‌ور بۆ هەوری تەواو دەبێت، نمه‌بارانیش پچڕ پچڕ ده‌بارێت و به‌فریش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.

ده‌شڵێت، ئەمڕۆ پله‌ی گه‌رمای هه‌ولێر 17 پلە و سلێمانی‌ 16 پله‌ و دهۆک 15 پله‌ و کەرکوک 17 پلە دەبێت.

سبه‌ینێش، پله‌ی گه‌رمای هەولێر 18 پلە و سلێمانی‌ 17 پله‌ و دهۆک 16 پله‌ و کەرکوکیش 19 پلە دەبێت..

ھەواڵی زیاتر