بەغدا هێزێكی تایبه‌تی له‌ بازگه‌كانی خانه‌قین جێگیركرد

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له‌ شارۆچكه‌ی خانه‌قین به‌ باڵكێشی وت، به‌غدا چه‌ند ڕۆژێكە هێزێكی تایبه‌تی له‌ هه‌ردوو بازگه‌ی (باوه‌ مه‌حمود) و (ئه‌ڵوه‌ن) جێگیركردووه‌.

وتیشی، ئامانجی هاتنی هێزه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ به‌غدا ئاگاداری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ قاچاخچێتی و باری نایاسایی له‌و سنووره‌وه‌ هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق ده‌كرێت، ئه‌و هێزه‌ی ناردووه‌ بۆ ڕێگری كردن لەو دیارده‌یه‌.

باسی له‌وه‌شكرد، پێش هاتنی ئه‌و هێزه‌ ڕۆژانە ده‌یان بارهەڵگری نایاسایی لە سنووری هەرێمی كوردستانەوە باریان گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، وه‌كو (هێلكە، مریشك، دووگ و جگه‌ر)، به‌ڵام چیتر ڕێگه‌ به‌وه‌ نادرێت.

ھەواڵی زیاتر