پۆلیسی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە گەڕەكی شۆراوی شاری كەركوك، پۆلیسی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەر (14) ملیۆن و (600) هەزار حەبی قەدەغەكراودا گرتووه.
ده‌شڵێت، ئەو حەبەی دەستی بەسەردا گیراوە، لە جۆری ترامادۆڵە و بەپێی یاسای (28)ی ماددەی هۆشبەر فەرمانی دەستگیركردن بۆ خاوەنی كۆگاكە دەركراوە.
باس له‌وه‌شده‌كات، لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكەدا دوو كەس دەستگیركراون و دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەكانیش حەبەكان گواستراونەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك.
باڵكێش له‌باره‌ی چۆنیه‌تی له‌ناوبردنی ئه‌و حه‌بانه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی كه‌ركوكه‌وه كرد، به‌ڵام به‌رده‌ست نه‌بوون.