قائیمقامیه‌تی پێنجوێن: له بانكی پێنجوێن پاره‌ی هاوڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت
قایمقامیەتی شارۆچكه‌ی پێنجوێن ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، ئەو هاوڵاتیانەی كه فۆڕمی هاوکاری کەمدەرامەتانیان لە بنکەی چاودێری کۆمەڵایەتی پێنجوێن پڕکردووه‌تەوە و ناویان گەڕاوەتەوە، سه‌ردانی بانكی پێنجوێن بكه‌ن.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كاتی دابه‌شكردنی پاره‌كه‌ش ئاشكراكراوه و ده‌ڵێت، ڕۆژانی هەینی و شەممە، (27 و 28)ی تشرینی دووه‌م دابه‌شده‌كرێت.