باڵكێش ورده‌كاریی دادگایی كردنی قایمقامی پێشووی خانه‌قین بڵاوده‌كاته‌وه‌

محه‌ممه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی خانه‌قین و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌قین كه‌ ئافره‌تێكیان تێدایه‌، به‌تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی پاره دادگایی ده‌كرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ دۆسیه‌كه‌ به‌ باڵكێشی ڕاگه‌یاند، بۆ جاری دووه‌مه‌ محه‌ممه‌د مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی پێشووی خانه‌قین و چه‌ندر فه‌رمانبه‌رێكی تری ئیداره‌ی خانه‌قین كه‌ ئافره‌تێكیان تێدایه‌، له‌سه‌ر دیارنه‌مانی “پاره‌ی گه‌راجێك”، دادگایی ده‌كرێن.

ڕوونیشیكرده‌وه‌، كه‌ پاره‌ی گه‌راجه‌كه‌ هاوبه‌شییه‌، به‌شێكی بۆ ئیداره‌ی پارێزگای دیاله‌یه‌ و به‌شێكیشی بۆ ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پارێزگای دیاله‌ نێردراوه‌، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ كوردستان دیارنه‌ماوه‌.

وتیشی، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌لایه‌ن دادوه‌ر سۆران حه‌سه‌ن، دادوه‌ری لێكۆلینه‌وه‌وه‌ وته‌یان لێوه‌رگیراوه‌ له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه و پێده‌چێت خه‌ڵكی تریش تێوه‌ بگلێن.‌

ھەواڵی زیاتر