كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند، لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوانی ئەندام لە لاوانی جیھانی‌دا، کە ئەمساڵ بەشێوازی ئۆنڵاین بەڕێوەچوو، بڕیاردراوه بۆ ماوه‌ی ساڵێک ھەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لاوانی دیموکراتی جیھان دوابخرێت.
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ڕێكخراوه‌كه‌ش، فه‌لاح حه‌سه‌ن، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی جیهان ڕایگه‌یاند، ھەمان دەستەی سەرکردایەتی ئێستای لاوانی جیھان لە پۆستەکانیان بەردەوام دەبن تا مانگی تەممووزی 2021، پاشان لە مانگی 10ی ھەمان ساڵ دەستەیەکی نوێ لەڕێگەی ھەڵبژاردنی لۆجستی، یان ئۆنڵاینه‌وه دیاری دەکرێت، بەپێی بارودۆخی تەندروستی ئه‌وكاتی جیھان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مه بۆ جاری یه‌كه‌مه لاوانی جیھان له مێژووی خۆیدا ھەڵبژاردن دوابخات.